فەرماندەی پێشووی هێزی زەمینی رژێمی سەهیۆنی: مانەوە لە غەززە لە کارەسات نزیکمان دەکاتەوە

یفتاهـ ڕۆن تال، فەرماندەی پێشووی هێزە زەمینیەکانی رژێمی سەهیۆنی ڕایگەیاند، نزیکەی دوو ساڵ هێرشەکان لە غەززە، سوپایان ماندوو کردووە و کارەسات نزیکە ئەگەر حکومەت ستراتیژێکی ڕوون دانەڕێژێت.
یفتاهـ ڕۆن تال، فەرماندەی پێشووی هێزی زەمینی رژێمی سەهیۆنی بە توندی ڕەخنەی لە حکومەتی رژێمی داگیرکەر گرت و وتی، "ئەگەر بەم شێوەیە لە غەززە بەردەوام بین لە کارەسات نزیک دەبینەوە."
بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی ئۆرشەلیم پۆست، ڕۆن تال ڕایگەیاندووە کە ئیدارەی تەلئەبیب نەیتوانیوە ستراتیژییەکی ڕوون لە شەڕی نزیکەی دوو ساڵەدا دابڕێژێت، ئەمەش هەموو دەستکەوتە سەربازییەکانی لەسەر زەوی دەخاتە مەترسییەوە.
ڕۆن تال جەختی لەوە کردەوە کە سوپا لە ڕووی ئۆپڕاسیۆنییەوە لەکارکەوتووە، بە تایبەتی یەکەکانی یەدەگ لە دۆخێکی زۆر ماندووبووندان و وتی، "شەڕ ناتوانێت بۆ هەمیشە بەردەوام بێت، دەبێت حکومەت ئامانجی ڕوون دابنێت و بڕیار بدات بۆ کوێ."
ڕۆن تال هەروەها دانی بە شکستی رژێمی سەهیۆنی لە بەڕێوەبردنی یارمەتییە مرۆییەکان لە غەززەدا نا و وتی، "لە ماوەی شەڕی چەند مانگێکدا نەتوانرا پێکهاتەیەکی بەرپرسیار لە کاروباری مرۆیی دابمەزرێت و هەر ئەمەش بووە هۆی ئەوەی کە حەماس کۆنترۆڵی خۆی بەسەر ناوچە مەدەنییەکان بپارێزێت."
لەگەڵ پەرەسەندنی بانگەوازەکانی ناو سوپا بۆ کۆتاییهێنان بە هێرشەکانی سەر غەززە، خێزانی سەربازەکانیش داوای ئازادکردنی دیلەکان و کۆتاییهێنان بە شەڕ دەکەن. سەرەڕای ئەمەش، دەوترێت رژێمی سەهیۆنی پلانێکی ڕوونی نییە کە چۆن و کەی کۆمەڵکوژی و جینۆساید کۆتایی دێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
کەتائیبی عیزەدین قەسام، باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس، گرتەیەکی ڤیدیۆیی سەربازێکی سەهیۆنی ئەسیر لە لەگەڵ وێنەی فەلەستینیەکان کە لەلایەن ئیدارەی تەلئەبیبەوە برسی دەکرێن، بڵاویکردەوە و راگەیاند، "ئەوەی ئێمە دەیخۆین دەیخۆن، حکومەتی داگیرکەری ئیسرائیلیش برسیکردنی هەڵبژاردووە."
سوپای ئۆکراینا هێرشی کردە سەر دامەزراوە نەوتییەکانی رووسیا لە ناوچەکانی ریازان، سامارا، ڤۆرۆنێژ و پێنزا.
لە ناوچەی دیێن بیێنی وڵاتی ڤیێتنام بەهۆی بارینی بارانی بەخوڕ لافاو هەڵسا و لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٨ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣ کەسیش بێ سەروشوێنن.
ژمارەی کوژراوانی ناڕەزایەتییەکان دژی بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی لە ئەنگۆلا بۆ ٣٠ کەس بەرزبووەوە و ٢٧٧ کەسیش بریندار بوون.